به‌ریتانیا: گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی جارانی ئابووریمان كاتی زیاتری ده‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا، ریچی سوناك، رایگه‌یاند، به‌ریتانیا كاتێكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی گشتیی وڵاته‌كه‌یدا(په‌رله‌مان)، وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا گوتی: "ناتوانین بڵێین دوای هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا، ره‌وشی ئابووری ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی".
گوتیشی: "له هه‌موو ره‌وشێكدا كاتێكی زۆرترمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی گشتیی وڵات و باره ئابووری و داراییه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ست به هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كان و كردنه‌وه‌ی شوێنه داخراوه‌كانیش بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بازی دا و به‌رز بوویه‌وه و (545) حاڵه‌ت تۆمار كران، له كاتێكدا دوێنێ ته‌نیا (160) حاڵه‌تی مردن تۆمار كرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه، "جۆناثان ڤان تام" به‌رپرسی باڵا له كه‌رتی ته‌ندروستی ئینگلته‌را رایگه‌یاند، "مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له پایز و زستانی داهاتوودا، جارێكی دیكه په‌تای كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوانتر بڵاو ببێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانیا هۆشداری دا له‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناچار بێت ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ بوونی په‌تایه‌كی كوشنده‌ی وه‌ك كۆرۆنا نه‌رم بكات و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له وڵاته‌كه‌دا بمێنێته‌وه.