سکالۆنی لەبارەی مێسییەوە دڵنیایی دەداتە هاندەران
لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی لە یاریی بەرامبەر ڤەنزوێلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 یەکلاکردەوە.
"مێسی لە دۆخێکی باشدایە، بە سەرەکی بەشداریی یارییەکە دەکات، بەشێوەکی نایاب دوو یاریی بۆ ئینتەر مەیامی ئەنجامداوە، بۆیە ئامادەیە بۆ یارییکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین" لیۆنێل سکالۆنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەم قسانەی کرد.
مێسی خۆی بۆ یەکەم یاریی لەگەڵ تانگۆ ئامادە دەکات، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی تەمووز نازناوی کۆپا ئەمەریکای لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستهێنا، مانگی رابردوو بەهۆی پێکانەوە بەشداریی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان نەکرد.
لیۆنێل مێسی تەمەنی 37 ساڵە و پێشتر یاریزانی یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بووە، ئێستاش لە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمەریکی یاریی دەکات و بەهای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە.