پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عەقید سەفەر حاجی محەمەد بێسەری كرد

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عەقید سەفەر حاجی محەمەد بێسەری، فەرماندەی فەرماندەیی سلێمانی كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بەڕێز عەقید سەفەر حاجی محەمەد بێسەری، فەرماندەی فەرماندەیی سلێمانی:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانم بيست. پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/5/19