هاووڵاتییەکی فەرەنسی بە تۆمەتی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان دادگەیی دەکرێت
دادوه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له دادگه‌ی پاریس بڕیاری دادگه‌ییكردنی بۆ هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی ده‌كرێت، كه تۆمه‌تی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئافره‌تانی ئێزدی دراوه‌ته پاڵ.
چوارشه‌ممه، 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، دادوه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له به‌شی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی له دادگه‌ی پاریس فه‌رمانی كرد به دادگه‌ییكردنی سه‌بری سه‌ید، كه یه‌كێك بووه له چه‌كداره ڕادیكاڵه‌كان و له‌دایكبووی ساڵی 1984ـی شاری تۆلۆزی فه‌ره‌نسایه.
دادوه‌ره‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌بری سه‌ید كه گومان ده‌كرێت له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه له سووریا كوژرا بێت، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 – 2016، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له سووریا كردبێ، به شێوه‌یه‌ك به پێی به‌ڵگه به‌رده‌سته‌كان، چوار ئافره‌تی ئێزدی و حه‌وت منداڵیان به ده‌ستی ناوبراوه‌وه بوونه‌ته قوربانی.
به پێی به‌ڵگه‌كان سه‌بری سه‌ید ڕه‌فتاره‌كانی هاوشێوه‌ی ڕه‌فتاره نامرۆییه‌كانی ڕێكخراوی داعش بووه، به‌تایبه‌ت كڕین و فرۆشتنی ئافره‌تان و كچان و منداڵانی ئێزدی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان و به‌كۆیله‌كردن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی ئه‌و تۆمه‌تباره هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی مردن و كوژرانه‌كه‌ی به‌رده‌ست نییه، بۆیه دادگه‌ی پاریس ده‌توانێت به شێوه‌ی "غیابی" دادگه‌یی بكات.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید تۆمه‌تی تاوانه‌كانی جینۆساید و جه‌نگی مه‌ترسیداری دژ به ئافره‌تان و منداڵانی ئێزدیيان له سووریا، دایه پاڵ ئافره‌تێكی سویدی به ناوی لینا لەینا ئیسحاقی ته‌مه‌نی 52 ساڵ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید ئاماژه‌یان به‌وه كرد، لینا لەینا ئیسحاق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 له ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی داعش، چه‌ندان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌تایه‌تی له دژی ئافره‌تان و منداڵانی ئێزدی كردووه.
له‌م باره‌وه ڕینا دیڤگۆن، داواکاری گشتیی باڵای سوید لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: ئه‌مه یه‌كه‌م جاره تاوانبارانی داعش كه دژی ئێزدییه‌كان تاوانیان كردووه، له سوید دادگه‌یی ده‌كرێن.
هاوكات به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی دادگه‌ی دادیی ستۆكهۆڵم، لینا لەینا ئیسحاق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 له ڕه‌قه چه‌ندان ئافره‌ت و منداڵی ئێزدیی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی جه‌سته‌یی و ده‌روونی داون و مافە سەرەتاییەکانیانی لەسەر بنەمای ڕۆشنبیری، ئایینی و سێکسی زه‌وت كردبوو، كه ئەمەش پێشێلکردنی ته‌واوی یاسا نێودەوڵەتییەكانه.
دادگه‌ی دادیی ستۆكهۆڵم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، تۆمه‌تبار ئامانجی له‌ناوبردنی ته‌واوی یان به‌شێكی ئێزدییه‌كان بووه وه‌ك به‌شێكی ئه‌و ململانێی و شه‌ڕه چه‌كدارییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و پێكهاته‌یه كراوه.