دژەتیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەی لە ئامێدی کردە ئامانج

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی نسرا لە ئامێدی بە ئامانج گرت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی نسرا لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بەئامانج گرت.

دژەتیرۆری کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی بۆردومانەکەوە 4 چەکداری پەکەکە کوژران.