کابینەی نۆیەم و گرنگیدان بە کەرتی خوێندن
یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزارییە گشتییەکاندا، درووستكردنی ده‌یان قوتابخانه و زانكۆ بووه، ئه‌وەش له چوارچێوه‌ی گرنگیدان به كه‌رتی خوێندن و زانست لە كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌رده‌می ئه‌و كابینه‌یه‌دا دوو زانكۆی نوێ كراونه‌ته‌وه و ده‌یان به‌شی دیكه‌ش له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تگوزاری گشتییه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، گرنگیدان به درووستكردنی قوتابخانه‌ی نوێ و زانكۆكان و كردنه‌وه‌ی زانكۆی نوێ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێویست بوون له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، کە یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌ت بووە، له‌و پێناوه‌شدا كاری زۆر كراوه و زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی خراونه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، جێبه‌جێكراون، له‌وانه؛
درووستكردنی 194 قوتابخانه له ناوچه جیاوازه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 1670 قوتابخانه كه پێویستییان به نوێكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بوو، هەروەها زیادكردنی 629 ژووری خوێندن له‌و قوتابخانانه‌ی پێویستییان به ژماره‌یه‌كی زیاتری پۆله‌كانی خوێندن هه‌بوو به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای له‌خۆگرتنی قوتابخانه‌كان بۆ ژماره‌ی قوتابیان.
سه‌باره‌ت به زانكۆكانیش، له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، دوو زانكۆی نوێ كراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش؛ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان له شاری كه‌لار، هەروەها زانكۆی ئاكری بۆ زانسته كردارییه‌كان له سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ، لەگەڵ كردنه‌وه‌ی ده‌یان به‌شی زانستیی نوێ له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له شاره جیاوازه‌كاندا.
هه‌رچی ئه‌و پڕۆژانه‌شن كه به‌ردی بناغه‌یان بۆ دانراوه، ژماره‌یان 15 قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایانه و ئێستە خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌و پڕۆژانه‌شی كه چه‌ند قۆناغێكیان له جێبه‌جێكردن بڕیوه و خه‌ریكه له قۆناغی كۆتایی نزیك ده‌بنه‌وه، ژماره‌یان 28 قوتابخانه‌یه.