یاسر حوسێنی: ماددەی تەقینەوەی زۆر مەترسیدار لە بەندەرەکانی عێراق هەیە
سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌رمانی 160ـی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی به‌نده‌ره‌كان، ئاماژه به بوونی مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیدار له به‌نده‌ره‌كانی عێراق ده‌كات؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و پرسه كه‌مته‌رخه‌مه.
یاسر حوسێنی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌رمانی 160ـی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی به‌نده‌ره‌كان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیدار له به‌نده‌ره‌كانی عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2020ـوه كردووه‌ته‌وه.
یاسر حوسێنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به‌و پرسه كه‌مته‌رخه‌مه. گوتووشیه‌تی: یه‌كه‌م لایه‌ن كه ڕه‌تی بوونی ئه‌و ماددانه‌ی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له به‌سره بووه، كه له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمیدا بۆی نه‌بووه بچێته ناو به‌نده‌ره‌كان.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ماددانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه هاورده كراون، به‌ڵام دواتر دوای پشكنینیان ده‌ركه‌وتووه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان وه‌كوو پێویست و مه‌رجدار نین و بۆ كۆمپانیاكانیش نه‌گه‌ڕاونرانه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، زۆرێك له‌و ماددانه له كاتی پرۆسه‌ی "داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003" هاورده‌ی عێراق كراون و مادده‌ی مه‌ترسیدارن و شێرپه‌نجه دروست ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان له بیابانه‌كانی سه‌ماوه خراونه‌ته ژێر زه‌وی.
دووشه‌ممه، 30ـی ئه‌یلوولی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌دواداچوونیان كردووه بۆ ده‌نگۆی بوونی چه‌ندان تۆن مادده‌ی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ره‌كانی عێراق و له‌ناو کۆنتێنەرەکاندا كه مەترسی لەسەر سەلامەتی هاووڵاتییان و دامەزراوە نەوتییەکان و پڕۆژە ئابوورییەکانی عێراق دروست ده‌كه‌ن.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به‌دواداچوونه‌كانیان له‌وه‌ته‌ی 26ـی ئه‌یلوولی 2024ـوه ده‌ست پێ كردووه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه و نه‌توانراوه هیچ زانیارییه‌كی له‌م شێوه پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كردبووه‌وه، ماوه‌یه‌ك زۆره ئۆپەراسیۆنەکانی چۆڵکردنی کۆنتێنەرە نایاساییەکان لە بەندەرەکانەوە به‌تایبه‌تی له به‌نده‌ره‌كانی ناوچه‌ی هه‌دامه له به‌سره کۆتایی پێ هاتووه و هیچ كۆنتێنه‌رێكی نایاسایی له به‌نده‌ره‌كان نه‌ماوه تاوه‌كوو مادده‌یه‌كی له‌م شێوه‌ی تێدا هه‌ڵبگیرێت.
باس له‌وه‌ش كرابوو، ساڵانێکە ڕێوشوێنی لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراوەتە بەر بۆ چۆڵکردن و وه‌رگرتنه‌وه، یان لەناوبردنی هەموو ئەو کۆنتێنەرانەی کە مەترسی دروست دەکەن لە هەڵگرتنیان.
شانه‌ی ئه‌منی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕوونیشی كردبووه‌وه، زیاتر لە دە ڕۆژ لەمەوبەر، ڕێنمایی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بۆ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ده‌رچووه کە مامەڵە لەگەڵ کەرەستەی کیمیایی یان کشتوکاڵی، و دامەزراوە نەوتییەکان و ته‌ندروستییه‌كان و كه‌رسته و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی هەموو دەزگه ئەمنییەکان و پیشه‌سازیی جه‌نگی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتن و پاراستنی كه‌رسته‌كانیان و به‌دوورگرتنیان له هه‌ر زیانێك.