له قه‌ره‌چووغ تونێلێكی چه‌كدارانی داعش له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان كرا
K24 – هه‌ولێر:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمانان تونێلێکی تێرۆریستانی داعش لە بەشی رۆژئاوای چیای قەرەچوغ له نزيك ئەو گوندانەی كە هەفتەی رابردوو تیرۆریستان دەغڵ و دانی هاووڵاتیانیان سوتاند بوو، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بۆردومانکرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه له سنووره‌كه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان به هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدراوه.
گوتیشی: تا ئێستا راده‌ی زیانه گیانییه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا چه‌كدارانی داعش سوودیان له بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه و لاوازی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بینیوه و خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه كرده‌ی تیرۆریستی له دژی هاووڵاتیانی كوردی ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێشتر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور چه‌ندین جار هۆشداریان له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و درووستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه راگه‌یاندبوو.
هەفتەی رابردوو چه‌كدارانی داعش دەغڵ و دانی هاووڵاتیانی كوردیان له سنووری قه‌ره‌چووغ ئاگر تێبه‌ردا و به هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم ده‌غڵ و دان سووتان.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆشایی ئه‌منیی له نێوان پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان درووست بووه و چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لێ نه‌ماوه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن، ده‌ستی به جمووجووڵ كردووه‌ته‌وه.