وردەکاری دەستبەسەرداگرتنی کارگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لە سنووری سلێمانی و دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت: سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی ئەورووپا.
دەستبەرداگرتنی کارگەی ماددەی هۆشبەر لە دەربەندیخان
یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە زانیاریمان پێگەیشت سەبارەت بە هەبوونی کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لە دەربەندیخان، بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی کارکردنی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسەکە پێک هێنرا.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماژەی بەوەش دا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان یارمەتی دەربوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پرسەکە، هاوکات دەستمان بەسەر کارگەکەدا گرت و ژمارەیەک تۆمەتباریش دەستگیر کران.
هاوکات گوتیشی: لە هەر شوێنێکی عێراق و هەرێمی کوردستان، کارگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر هەبێت دەستی بەسەردا دەگرین، تۆمەتبارانیش دەستگیر دەکەین.
دژەتیرۆری کوردستان: دەسەڵاتدارانی سلێمانی هەوڵیان دا عێراق چاوپۆشیان لێ بکات
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 10-10-2024، دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گوندی ئاوبار‌ی ناحیەی مەیدان لە نزیک قەزای دەربەندیخان لە لایەن دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستی بەسەردا گیرا، جگە لە ئامێر و دەزگاکانی کارگەکە، نزیکەی دوو تۆن لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆنی بەرهەمهێنراوی ئەو کارگەیەی تێدابووە.
دژە تیرۆری کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەم کارگەیە بە ئاگاداری و لەژێر سەرپەرشتیی سەرانی تازەی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دامەزرا بوو، هاوکات دەسەڵاتدارانی سلێمانی هەموو هەوڵێکی خۆیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەگەڕ تا چاوپۆشی‌یان لێ بکرێت و بابەتەکە لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان بشاردرێتەوە یاخود بە قەبارەیەکی گەورە باس نەکرێت.
لاهور شێخ جەنگیش: بەرپرسی هەرە گەورەی یەکێتی کارگەی ماددەی هۆشبەری لە سلێمانی داناوە
لاهور شێخ جەنگیش لە لێدوانێکدا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "بەرپرسی هەرە گەورەی یەکێتی، بە هاوکاریی کەسێک لە بەغدا پیاوێکیان لە سووریاوە هێناوە و کارگەیەکی ماددەی هۆشبەریان لە سلێمانی داناوە، دواتریش ئەو کارگەیان بەسەر پێشمەرگەیەکدا ساخ کردووتەوە و نکوڵیان لە خاوەندارێتیی کردووە".
مەسرور بارزانی: بۆ پاککردنەوەی کوردستان پێویستە کارگەکانی ماددەی هۆشبەر تێک بدرێن
هاوکات مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارێکدا لەکاتی بانگەشەی لیستی 190ـی پارتی ڕایگەیاند: "بۆ ئەوەی ڕێگری لە ماددە هۆشبەرەکان بکرێت و کوردستان پاک بکرێتەوە پێویستە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئەو ماددانە تێک بدرێن".
دەسەڵاتی حزبیی پارێزگای سلێمانی، داهاتووی شارەکەی خستووەتە مەترسییەوە و بۆ یەکەم جارە لە مێژوودا، وێرای بۆشایی ئەمنی، کارگەی درووست‌کردنی ماددەی هۆشبەر لەو شارە درووست دەکرێت. هەرچەندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆرترین ئاماری دەست بەسەرداگرتن و ڕێگریی لە ماددە هۆشبەرەکان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام دەسەڵاتی حزبیی سلێمانی ڕێگریی لە کارەکانی حکوومەت و دەسەڵاتی کارگێڕی شارەکە دەکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە فراوانبوونی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەدات و ڕایدەگەیەنێت لە بازاڕەکاندا ماددەی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆن شوێنی جۆرەکانی دیکەی ماددەی هۆشبەری وەک ئامفێتامینی گرتووەتەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن، کە لە بازاڕی ڕەشدا بە حەبە زەردەکەش ناودەبرێت، زیاتر بووە و تەنانەت لە ناو عێراقیش بە نهێنی بەرهەم دەهێنرێت، ڕاپۆرتەکە لەلایەن نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان ئامادە کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی ئەورووپاش.
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لەوەی عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست، بە جۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت، هەروەها نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن و مێتامفێتامین دێنێتەوە کە مانگی ئایاری 2024 لە پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کراون.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان دەدات و بە گوێرەی داتاکانی ڕوونی دەکاتەوە کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی زۆری دەستبەسەرداگرتنەکان لە سنووری پارێزگای هەولێرە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەشی زۆری بازرگانییەکە لە پارێزگای سلێمانییە.
وەزیری ناوخۆی عێراق: بۆ ڕێگریی لە ماددە هۆشبەرەکان، هێشتا بۆشایی و درزی ئەمنی لە سلێمانی ماون
هەر لە ڕۆژی پێنجشەممە، 10-10-2024، عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق گوتی: "بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی ئەمنیمان لەگەڵ ئێران ئیمزا کردووە، بەڵام هەندێک بۆشایی و درزی ئەمنی ماون لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان ماون، بە تایبەتیی لە ناوچەی یەکەمی پارێزگای سلێمانی".
وەزیری ناوخۆی عێراق سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوور لەگەڵ تورکیا، ئاماژەی بەوەش دابوو، "بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا لێژنەیەک پێک هێنراوە و پارە بۆ دروستکردنی ئێشکگری هاوبەش دابین کراوە و 30 بنکەی ئێشکگر دروست دەکەین و ڕێگریی لە هەموو جۆرە دزەکردنێک دەکەین".
دەستگیرکردنی 230 تۆڕی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر
فازڵ غه‌ڕاوی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ستراتیجی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، ئاماری 3 ساڵی ڕابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مادده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی بڵاوكرده‌وه و گوتی: تا ئێستا 230 تۆڕی تاوانكاری ده‌ستگیركراون، له‌ناویان 27 تۆڕی نێوده‌وڵه‌تیی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌ن، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و 3 ساڵه‌دا به‌تۆمه‌تی ئه‌و ماددانه ده‌ستگیركراون گه‌یشتووه‌ته 43 هه‌زار كه‌س و له‌ناویان 150 بازرگانی بیانی هه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌كۆی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا زیاتر له 28 تۆن مادده و ملیۆنه‌ها حه‌بی بێهۆشكه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و زۆرترین به‌كارهێنانیش به‌ڕێژه‌ی 17% له‌ناوچه ههژارنشینهكانه و زۆرترین ڕێژه‌ی ته‌مه‌نیش له نێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایه، باوترین جۆری مادده‌ی به‌كارهێنراو به‌ڕێژه‌ی 37.3% كریستاڵ و حه‌بی كەپتاگۆن به ڕێژه‌ی 34.35% و جۆره‌كانی دیكه ڕێژه‌یان 28.35%ـه.
هه‌رچه‌ند هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه به‌رده‌وامن، به‌ڵام وه‌ك غه‌ڕاوی دەڵێت: ڕێكاره‌كان له ئاستی پێویستدا نین و پۆڵێنكاری ئه‌و سێ ساڵه كراوه و له ساڵی 2022 له‌ناوبردنی ئه‌و ماددانه بهوشێوەیە بوون:-
له‌ناوبردنی 5 هه‌زار تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر
54 ملیۆن حه‌بی بێهۆشكه‌ر
31 هه‌زار ده‌رزی هۆشبه‌ر
9 هه‌زار بوتڵی مادده جیاوزه‌كان
هه‌رچی له ساڵی 2023ـیه ئاماره‌كان جیاوازن و له‌ناوبردنی مادده و حه‌به‌كان به‌وشێوه‌یه‌ن:
له‌ناوبردنی 2118 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر
4.934.132 حه‌پی بێهۆشكه‌ر
له ماوه‌ی 9 مانگی ساڵی 2024، له‌ناوبردنی ئه‌و ماددانه به‌و شێوه‌یه‌ن:
له‌ناوبردنی 42.320 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاریگه‌رییه عه‌قلییه‌كان
772 شیت حه‌بی بێهۆشكه‌ر