پارتی گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری لە هەولێر ساز دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024، لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات.
ئامادەکارییەکان بۆ ڕازاندنەوە یاریگەی هەولێر و ڕێکخستنی شوێنی دانیشتنی جەماوەر و لایەنگران و دەنگدەرانی پارتی لە نێو یاریگەکە بەردەوامە و بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی کوردستان24،بشوێن بۆ دەیان هەزار کەس ئامادە کراوە؛ ئەمەش دەبێتە گەورەترین هەڵمەتی بانگەشەی پارتی لە ئاستی سەرجەم لیست و هاوپەیمانییە سیاسییەکان، بۆ سەرخستنی لیستی 190 لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.
بە گوێرەی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتژمێر 12ی ئەمشەو کۆتایی بە هەڵمەتی بانگەشە دێت، کە 20 ڕۆژە بەردەوامە.