كۆرۆنا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" فه‌رمانی كرد، ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر بانی كۆشك و دامه‌زراوه‌كان بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ داگیرێت.
فه‌رمانه‌كه‌ی "تره‌مپ" به مه‌به‌ستی رێزگرتن له گیانی ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووه، كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه، "دۆناڵد تره‌مپ" له رێی جریوه‌یه‌كه‌وه، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "له‌سه‌ر بینای دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان و شوێنه نیشتمانییه‌كان، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ئاڵای ئه‌مه‌ریكا داگرن. وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌مینی ئه‌و وڵاتانه‌یه زۆرترین زیانیان به هۆی كۆرۆنا به‌ركه‌وتووه و ژماره‌ی مردووان به‌و په‌تایه له (100) هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی ئایار/ مایۆی 2020)، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته (1) ملیۆن و (551) هه‌زار و (853) كه‌س.
زانكۆی "جۆنز هۆبكنز"یش، كه چاودێری ئاماری تووشبووان و مردووان به كۆرۆنا ده‌كات، بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌مڕۆ (93) هه‌زار و (439) ئه‌مه‌ریكایی به كۆرۆنا مردوون.