ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێرەوە

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، پاسەوانەکانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلێک.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: پاسەوانەکانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلێک.

لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت:لە ڕێکەوتی 14-10-2024 کاتژمێر 10:45ی شەو، لە گەڕەکی زانیاریی شاری هەولێر، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هاووڵاتییەک بەناوی (م.ت.أ) کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاندکرۆزەری پێ بووە لەناو بانگەشەکاراندا لە لایەن پاسەوانەکانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ هێرشی دەکرێتە سەر و تەقەیەکی زۆر دەکەن و زیان بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەشی دەگەیەنن.

پاسەوانانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ ئەمە جاری یەکەمیان نییە، ماوەیەک پێش ئێستاش لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر هەمان کاریان کرد و هاووڵاتییەک بریندار بوو.

چەندبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و کردەوانە دەرخەری ئەوەیە کە پاڵنەرێک هەبێت بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی شاری هەولێر، هەربۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین چیتر لە هیچ کەس و لایەن و هێزێک قبووڵ ناکەین کە بیەوێت ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر تێک بدات، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزای یاسایی دەدرێن، خۆشیان بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامی هەر لێکەوتەیەکی نەخوازراو.

هەر لەو ڕوانگەیەشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردوو کراوەتەوە و، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەرکراوە کە بەشدار بوون لەو ئاژاوەگێڕییە.