هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كیتی ئه‌وروپا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
جۆرج سۆروس، ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌رده‌می كۆرۆنادا به قه‌واڵه‌ی هه‌میشه‌یی هاوكاریی پێشكه‌ش به ئه‌ندامه لاوازه‌كانیی وه‌ك ئیتاڵیا نه‌كات، ئه‌وا پێده‌چێت یه‌كێتییه‌كه به یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئه‌مه‌ریكییه ته‌مه‌ن 89 ساڵییه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "ئه‌و زیانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ر ئابووری ناوچه‌ی یۆرۆ كه‌وتووه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له ماوه‌ی پێشبینیكراو به‌رده‌وام ده‌بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا، مانای وایه ئه‌سته‌مه بتوانرێت ڤاكسینێكی به‌په‌له بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و په‌تایه بدۆزرێته‌وه".
جۆرج سۆروس گوتی: ده‌كرێت ئه‌و قه‌واڵه هه‌میشه‌ییانه ئه‌وروپا ره‌زگار بكه‌ن، كه به‌ریتانیا له سه‌رده‌می جه‌نگی دژ به ناپلیۆن به‌كاری ده‌هێنان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سۆروس گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا نه‌توانێت بیر له به‌كارهێنانی ئه‌و قه‌واڵانه بكاته‌وه، له‌وانه‌یه نه‌توانێت له‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ش رزگاری بێت، كه ئێستا به‌رۆكیانی گرتووه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر نییه و نزیكه له‌وه‌ی ببێته به راستییه‌كی كاره‌ساتبار".
قه‌واڵه هه‌میشه‌ییه‌كان، سندوقێكی دراوی تایبه‌ت به ئه‌وروپایه و ده‌كرێت له كاتی قه‌یرانه‌كاندا به‌بێ دیاریكردنی هیچ واده‌یه‌ك، وه‌ك قه‌رز له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامه‌وه به‌كار بهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان نه‌بنه هۆی داته‌پینی ئابوورییان.
H.B