پارێزگاری سلێمانی: له رۆژانی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24- سلێمانی:
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، له هه‌رسێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر له سنووری پارێزگاكه‌یان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی ٧٢کاتژمێر لە ڕۆژانی جەژندا لە پارێزگای سلێمانی بەتەواوی جێبەجێ دەكرێت.
هاوكات جەلال ئەحمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری ھاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیارە سەرجەم ھێزە ئەمنیەکان و کارمەندانی ھاتووچۆ لە ڕۆژانی جەژن دا، ھاوشێوەی رۆژانی قەدەغەی ھاتووچۆ، بۆ زیاتر پابەندکردنی ھاوڵاتیان بە رێنماییەكانی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بێنەوە سەر شەقامەكان.
بەگوێرەی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا تووندتر دەکرێن و تاوەکو ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ـیش قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت و ھاتووچۆ لەگەڵ شارەکانی عێراقیش بە تەواوەتی رادەگیرێت.
H.B