به فه‌رمی، بایرن میونشن چاره‌نووسی كۆتینیۆی یه‌كلایی كرده‌وه
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری بایرن میونشن، كارل هاینز رۆمه‌نیگه ده‌ستبه‌رداربوونی له فلیپ كۆتینیۆی برازیلی راگه‌یاند، كه ئه‌و یاریزانه به شێوه‌ی خواستن له ریزه‌كانی بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به بایرن میونشنه‌وه كردبوو.
كارل هاینز رۆمه‌نیگه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه باڤارییه‌كه له نویترین لیدوانیدا رایگه‌یاند، كۆیتنۆی برازیلی، ماوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن كۆتایی هاتووه، ئه‌وان پێویستیان به كڕینی ئه‌و یاریزانه به شیوه‌ی كۆتایی نییه.
ئه‌م قسانه‌ی رۆمه‌نیگه هه‌ر زوو، كۆتینیۆ و به‌رپرسانی بارسێلۆنای ناچاركرد ئیتر به دوای ریگه چاره‌یه‌كی دیكه بگه‌ڕێن.
رۆمه‌نیگه له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌ی دیر شپیگلی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: بایرن یمشون 120 ملیۆن یۆرۆ به كۆتینۆ نادات و ئه‌وان پێویستیان به‌م ناوه‌راستكاره نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌شدا، ناوی هانز فلیی راهینه‌ری بایرن میونشن هاتووه كه پێی راگه‌یاندوون كۆتینۆ له پلانه‌كانی نابێت.
كۆتینیۆ له یانه‌ی ڤاسكۆ دیگامۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه له 2008 به به‌های ته‌نیا 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئیسپانیۆل كرد، پاشان له 2013 ئینته‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی به 13 ملیۆن یۆرۆ به لیڤه‌رپوول فرۆشرا، دوای 5 ساڵ لیڤه‌رپوول ئه‌م یاریزانه‌ی به نزیكه‌ی 150 ملیۆن یۆرۆ به بارسێلۆنا فرۆشت و قازانجێكی گه‌وره‌ی لێ‌كرد، كۆتینیۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گرینگی پێ نه‌درا، به‌شداریی له 78 یاری كرد، 21 گۆڵ و 11 ئاسیستی كرد.