بەشێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی کەرکووک لەژێر هەڕه‌شەی له‌ناوچوونن

بەشێكیان داڕماون

K24 - كه‌ركووك:

به‌شێك له‌ شوێنه‌واره‌ مێژوویی و دێرینه‌كانی كه‌ركووك له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و داڕمانی یه‌كجارین و هۆشداریش له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌درێت.

شەیدا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری فەرمانگەی شوێنەواری کەرکووك بۆ کوردستان24، هۆشداری لەبارەی داڕمانی شوێنەوارە مێژووییەکانی کەرکووک دا و گوتی: "بەنووسراوی فەرمی وەزارەتی رۆشنبیری و شوێنەوارمان لێ ئاگادارکردووه‌تەوە، بەڵام هێشتا هیچ شوێنێکی چاك نەکراوەتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داروخانی شوێنە مێژووییەکان به‌رده‌وام زیاد دەکات، بۆ نموونە قشڵەی کەرکووك داڕووخابوو ئێستا بەدەمیەوە چوونه‌ و زیادیکردووە هەروەها بەشێک لە قەڵای کەرکووکیش بەهەمان شێوە داڕوخاوییه‌كه‌ی زیادی کردووە.

جێگری بەڕێوبەری فەرمانگەی شوێنەواری کەرکووك ترسی خۆشی نه‌شارده‌وه‌ له‌ داڕمانی یەکجاری شوێنەوارە مێژووییەکانی شارەکە هەیە.