هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌رسێناڵ به ده‌مانچه‌وه ده‌ستگیر كرا
هاوسه‌ری كۆڵاسیناچ ئه‌ستێڕه‌ی بۆسنیایی ئه‌رسێناڵ به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌ی كاره‌بایی له ئینگلاند ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئینگلاند ئاشكرایان كردووه كه بێلای هاوسه‌ری كۆلاسیناچ یاریزانی یانه‌ی ئه‌رسێناڵ به ده‌مانچه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌م خانه‌مه گوتویه‌تی: ئامانج له‌مكاره پاراستنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بووه، به‌وپێیه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆلاسیناچ له لایه‌ن چه‌ند دزێكه‌وه به‌چه‌قۆ هێڕشی ده‌كرێته‌سه‌ر.
رۆژنامه‌ی سه‌ن له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی، بێلا به پۆلیسی گوتووه، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ی كه پار بۆ هاوسه‌ركه‌ی هاتووه‌ته‌پێش، ناچار بووه بۆ پاراستنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ئه‌م كاره بكات.
هاوینی پار كولاسیناچ و مه‌سعوود ئۆزیل له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
دوای ئه‌م رووداوه كه له شاری له‌نده‌ن روویدا، هاوسه‌ری كولاسیناچ زۆر ترسابوو و ئینگلاندی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا جێهێشت.
بێلا ده‌شڵێت: له ئه‌ڵمانیا ئه‌مجۆره چه‌كه كه ته‌نیا ته‌زووی كاره‌بای هه‌یه رێگه‌ی پێدراوه، كه‌چی رێگه‌پێدرانه‌كه‌ی له ئینگلاند كاری پێ ناكرێت.
سه‌ن نوسیویه‌تی: ئه‌م ده‌مانچه له جانتای هاوسه‌ری كولاسیناچدا بووه، له فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن ئه‌م چه‌كه‌ی لێ گیراوه و گوتویه‌تی: بۆ پاراستنی خۆم و هاوسه‌رم ئه‌م كاره‌م كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه قاچاخكردنی چه‌ك له ئینگلته‌را ده‌توانێت سزایه‌كی شه‌ش مانگ زیندانی هه‌بێت.
رۆژنامه‌ی سه‌ن ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌م رووداوه‌دا هه‌یه، چه‌كی كاره‌بایی له جانتای بێلادا بووه و بێ پاتری بووه، ئه‌م خانمه چه‌ند ئیمێلێكی بۆ پۆلیسی پاراستنی سنوور ناردووه كه ئایا هه‌ڵگرتنی ئه‌م جۆره ده‌مانچه‌یه سزای له‌سه‌ره یان نا؟ به‌داخه‌وه كاتێك سواری فڕۆكه ده‌بێت و مۆبایله‌كه‌ی ده‌كوژێنێته‌وه، وه‌ڵامی ئیمێڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌گات كه تێدا نوسیوویانه ناتوانێت ئه‌م جۆره چه‌كه بۆ ئینگلاند ببات.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی