به‌فه‌رمی، واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لالیگا دیاریكرا
بە شێوەیەکی فەرمی حكوومه‌تی ئیسپانیا رێگه‌ی به ئه‌نجوومه‌نی لالیگا ده‌دات كه خوله‌كه له رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە.
پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی وادەی دەست پێکردنەوەی وەرزی داهاتووی لالیگای ئاشکرا کرد و رایگەیاند ئەنجوومەنی خولەکە دەتوانن لە هەشتی مانگی داهاتوو بە بێ ئامادەبوونی هاندەران دەست بە یارییەکانی ئەم وەرزە بکەنەوە.
لالیگای ئیسپانیاش هاوشێوەی زۆربەی خولەکانی ئەوروپا و جیهان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە وه‌ستاوه و یانەکانی ئەم وڵاتەش نزیکەی دوو هەفتەیە ئامادەکارییەکانیان لە پێناو دەست پێکردنەوەی خولەکە دەست پێکردووە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا ئاماده‌نین له 8ـی ئه‌م مانگه خوله‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه، ده‌یانه‌وێت له 12ـی مانگ به‌ڕێوه بچێت.