بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان: سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر جدییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
K24 - هەولێر:
زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24دا شیكردنه‌وه‌ی خۆی بۆ گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، "سه‌رۆكی حكومه‌ت كار بۆ گۆڕینی ستراكچه‌ری ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و زۆر جددیه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، كه راستترین سیاسه‌تی ئابوورییه". ئاشكراشیكرد، "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تا پێش 10ی حوزه‌یران پلانێكی ئابووری تایبه‌ت له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن".
گوتارێكی راستگۆیانه
بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گوتی: "گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت له كاتێكدایه قه‌یرانێكی دارایی و ئابووری جیهانی گرتووه‌ته‌وه. پێناچێت به‌م نزیكانه چاره‌سه‌ر بكرێت. سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر راشكاوانه و راستگۆیانه، كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگی باسكرد. هه‌ریه‌ك له‌و خاڵانه پێویستیان به شیكردنه‌وه‌یه و وه‌ڵامێكه بۆ هاووڵاتیان، كه چی بكه‌ین و چۆن قۆناغه‌كه تێپه‌ڕێنین".
"من له به‌ره‌ی خه‌ڵكم"
ئه‌و گوته‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه ده‌ڵێت: "من له به‌ره‌ی خه‌ڵكم" زه‌نگی سه‌ركه‌وتنه بۆ حكومه‌ت. له ده‌ستپێكی حوكمڕانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تدا باسی چاكسازی كردووه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، دژی گه‌نده‌ڵكاران كار ده‌كات. له‌و كاته‌وه تا ئێستا به تایبه‌تی له دوو مانگی رابردوودا فشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت، چونكه ده‌زانن، به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌به‌رده‌ستدایه. سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆڵی نه‌داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشاره‌كان به‌رده‌وامن. لێره‌دا ده‌ڵێت: من له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌بم، بۆیه له هیچ لایه‌نێك و كه‌سێك قبوڵ ناكات، دژی لابردنی گه‌نده‌ڵییه‌كان بوه‌ستێته‌وه. نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و تێیدا سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان گوتی: "له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی سه‌ردانی به‌غدای كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق كۆبوه‌وه. له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانیش گفتوگۆی كردووه. زۆر به جددی و راشكاوانه كار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قوڵ بكه‌ینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كار بكه‌ین. ئه‌مه‌ش پرسێكه هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌نگی بۆ داوه و دانیشتوانی هه‌رێم داوای ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌وڵی خۆی داوه و ده‌ستپێشخه‌ری كردووه. ئه‌مه په‌یامێكه بۆ عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ چاكسازی و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا".
فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات
له گوتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له فره‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پشتكردنه داهاتی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نه‌وت كرد، له‌و باره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ئه‌و پرسه سیاسه‌تێكی راستی ئابوورییه. چه‌ند ساڵێكه ئێمه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ری، كه ناكرێت وڵاتێك ته‌نیا یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌بێت، ئه‌ویش نه‌وت بێت و نه‌وتیش هه‌ر رۆژه نرخێكی هه‌بێت".
گوتیشی: "په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌ت مانای ئه‌وه‌یه، ئێمه هه‌وڵده‌ین له بواری خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی پێشبكه‌وین و بتوانین ده‌رفه‌تی كار بڕه‌خسێنین. ته‌نیا ماكینه‌یه‌ك بتوانێت ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبكات، كه‌رتی تایبه‌ته. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت كاتی بۆ دیاریكردووین، بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكی تایبه‌ت ئاماده بكه‌ین و پێش 10ی حوزه‌یران ده‌بێت ئه‌و پلانه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت و له‌رێگه‌یه‌وه داهاتی هه‌رێم زیاد بكات، هه‌لی كاربڕه‌خسێنێت و خۆشگوزه‌رانی بهێنێته‌دی. ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز بكات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دارایی هه‌رێم نه‌بێت. ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی راستی ئابوورییه".
"سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر جددیه"
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی پرسی مووچه بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، زاگرۆس فه‌تاح، گوتی: "ئه‌و سیاسه‌ته، سیاسه‌تێكی پۆپۆلیستییه. له كاتێكدا ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی داهات و هۆكاری نه‌بوونی مووچه چییه، دێن ئه‌وه باس ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر جدییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیدیكه سه‌رمایه و داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌فیڕۆ نه‌چێت. ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆر كه‌س ده‌دات، زۆرێك له‌وانه‌ی تا ئێستا سوودمه‌ند بوون له‌و ره‌وشه، چیدیكه سوودمه‌ند نابن، بۆیه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی حكومه‌ت. سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكدا ده‌مێنێته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و جۆره كه‌سانه، كه كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی پلانی چاكسازی سه‌رۆكی حكومه‌ت".
لامه‌ركه‌زی
سه‌باره‌ت به پرسی لامه‌ركه‌زی، كه به‌شێك بوو له گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زاگرۆس فه‌تاح گوتی: "له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م و له ستوونی حه‌وته‌می كارنامه‌كه‌دا باس كراوه. ئه‌مه كارنامه‌ی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت بووه. هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكبوون، ده‌سه‌ڵاتێكی ئیداری شۆڕبكرێته‌وه بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كان. تا خۆیان بڕیار له‌سه‌ر كێشه ئیدارییه‌كانیان بده‌ن. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئامانج له‌و خاڵه كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین بووه، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیی هاووڵاتیان بۆ واژوویه‌ك روو له هه‌ولێر نه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م پرسه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌یه‌وێت رۆتین كه‌مبكاته‌وه و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكات. كابینه‌ی نۆیه‌م بڕوای پێیه‌تی و كاری بۆ ده‌كات و جێبه‌جێشی ده‌كات. تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسا رێگه‌مان پێ بدات سیستمی لامه‌ركه‌زی دارایی‌ش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. هه‌ندێك له‌و سه‌رچاوه داراییه‌ی له ناوچه‌كان كۆده‌بێته‌وه خه‌رج بكرێته‌وه بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه. ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه نییه ته‌نیا مووچه بدات، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات و ئه‌مه‌ش له رێی لامه‌ركه‌زییه‌وه ده‌بێت".
ستراكچه‌ری ئابووری هه‌رێم
زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له ستراكچه‌ری ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "ستراكچه‌ری ئابووری هه‌رێمی كوردستان ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌مه كه چاكسازی تێدا بكات و ئێمه وه‌ك حكومه‌ت كار ده‌كه‌ین، ئه‌و داهاته‌ی هه‌یه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك به‌كاری بهێنینه‌وه نه‌ك ته‌نیا بۆ مووچه".
گوتیشی: "سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له ستراتیژیه‌تێكی زۆر درووست كرد، كه گۆڕینی ستراكچه‌ری ئابووریه. ئه‌مه‌ش به فره‌چه‌شن كردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری و گرنگیدان به كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران ده‌بێت. لێره كێشه‌یه‌ك هه‌یه، خه‌ڵك حه‌ز ناكات له كه‌رتی تایبه‌ت كار بكات، چونكه ئه‌و سووده‌ی له كه‌رتی حكومه‌تدا هه‌یه، له كه‌رتی تایبه‌تدا نییه. بۆ نموونه خانه‌نشینی له كه‌رتی حكومه‌تدا هه‌یه و له كه‌رتی تایبه‌تدا نییه. ئه‌مه له به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته و هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین مافی تاك چ له كه‌رتی گشتی كارده‌كات یان له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كات، هاوسه‌نگ بێت. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك روو نه‌كاته كه‌رتی گشتیی. گۆڕینی ئه‌م سیاسه‌ته واده‌كات، كه‌رتی تایبه‌تیش وه‌ك كه‌رتی گشتی لای خه‌ڵك په‌سند بكرێت و بتوانن داهاتووی خۆیانی لێ بدۆزنه‌وه.