ئه‌مریكا له‌یزه‌ری وزه به‌رزی تاقیكرده‌وه
K24 - مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا 23ی ئایار، كه‌شتیگه‌لی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، بڵاویكرده‌وه كه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی بۆ یه‌كه‌مین جار توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت له تاقیكردنه‌وه‌ی (چه‌كی له‌یزه‌ری وزه به‌رز) كه توانای تواندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی هه‌یه به ئاسمانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی (سی ئێن ئێن)، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هێزی ده‌ریای پۆرتلاند ئه‌نجامیداوه له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان و سه‌ركه‌وتوو بووه.
قسه‌كه‌رێكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌م سیستمی حاڵه‌تی له‌یزه‌ری ره‌قی وزه به‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو له چ ناوچه‌یه‌كی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه.
هه‌رچه‌نده ئاشكرا نه‌كراوه توانای ئه‌و چه‌كه له‌یزه‌رییه چه‌نده، به‌ڵام به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ساڵی 2018ی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، ئه‌مریكا توانای به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی له‌یزه‌ری وزه به‌رزی ره‌قی 150 كیلۆواتی هه‌یه.
كاری ساندرز، ئه‌فسه‌ری ده‌ریای له پۆرتلاند سایتی میللیته‌ری ده‌ڵێت: "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كردمان له دوورییه‌كی زۆری سه‌ر ده‌ریاوه به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، زانیاری ئه‌وه‌مان چنگكه‌وت ده‌رباره‌ی توانای سیستمی چه‌كی له‌یزه‌ری ره‌ق دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانمان".
ئه‌و به سایته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌م توانا نوێ پێشكه‌وتووه‌ی به‌رده‌سته، ده‌توانن جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ده‌ریا كۆتایی پێبهێنن.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به‌م چه‌كه نوێیه، كه به چه‌كی وزه‌ی ئاراسته‌كراو ناسراوه، ده‌توانین به‌رگری كاریگه‌ری پێ بكه‌ین له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و كه‌شتی و به‌له‌می بچووكی جه‌نگی".
ساڵی 2017، ئه‌مریكا چه‌كی له‌یزه‌ری ده‌ریای 30 كیلۆواتی تاقیكرده‌وه له‌سه‌ر كه‌شتی ده‌ریایی له‌كه‌نداوی فارس.