به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ووهان شتی نوێی دركاند

K24 - مینیسۆتا/ ئه‌مه‌ریكا:
به‌رده‌وام چاو له‌سه‌ر تاقیگه چینییه‌كه‌یه، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كۆڤید-19 بێت، چونكه له‌و شوێنه‌دا سێ نه‌ژادی ڤایرۆسی شه‌مشه‌مه‌كوێره، هه‌بووه، به‌ڵام پێشتر تاقیگه‌كه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌چاوه‌ی په‌تاكه ئه‌وان نین.
خاتوو وانگ یانگ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای ووهان بۆ ڤایرۆسۆلۆژی، ئه‌مڕۆ رۆژی 24ی ئایار له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس دركاندویه‌تی، له ساڵی 2004ه‌وه له په‌یمانگاكه‌یان چه‌ند ڤایرۆسێكی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی چنگكه‌وتووه و جیای كردوونه‌ته‌وه و پاراستوونی.
گوتیشی: "سێ نه‌ژادی ڤایرۆسی زیندومان لایه، به‌ڵام ته‌نیا 79.8% له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا سارس-2 هاوشێوه‌ن".

باس له‌وه ده‌كات كه په‌یمانگاكه‌یان سمپلێكی هه‌وكردنی سییه‌كانی نه‌خۆشێكیان له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 پێگه‌یشتووه، كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه نه‌بووه، هه‌روه‌ها گوتی: "به‌هیچ جۆرێك پێشتر پێی ئاشنا نه‌بووین و نه‌شمان پاراست لای خۆمان".
"له‌هه‌قیقه‌تدا وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر هیچ ده‌رباره‌ی ڤایرۆسه‌كه نازانین ئیتر چۆن له‌لای ئێمه ده‌چێته ده‌ره‌وه؟" یانگ، وه‌های وت.
به‌گشتی زانایان تاڕاده‌یه‌كی ته‌واو هاوقسه‌نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیرۆكه وابێت كه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌دا دروستكراوه، به‌ڵكو وایده‌بینن كه له‌تاقیگه‌ی ووهان ده‌رچووه‌ته ده‌ره‌وه و هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌ش زیاتر تێڕوانینێكی سیاسیی وه‌رگرتووه.

واشنگتۆن، چین تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه به‌رپرسیارێتی هه‌یه به‌رامبه‌ر به په‌تاكه و به‌دوای ئه‌ویشدا 120 ده‌وڵه‌ت له یه‌كێتی ئه‌وورپا و جیهان له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئوسترالیا داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له نه‌ژادی ڤایرۆسه‌كه.
هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ و مایكل پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر رایانگه‌یاند كه ئه‌وان پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌كانیان توانایه‌كی ته‌واویان هه‌یه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌ی ووهانه‌وه ده‌رچووه.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی یانگ له‌كاتێكدایه كه چین ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته ده‌كرێت و وه‌ك په‌رچه‌كردارێك به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه گوزارشتی لێ‌كرد، به‌ڵام بووه هۆی هه‌ڵماڵینی چه‌ند نهێنییه‌كی تر.