توركیا: له باكووری عێراق و سووریا زیاتر له 1400 چه‌كدار "له‌چالاكی خران"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (25ی ئایار/ مایۆی 2020) رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له "باكووری عێراق" و سووریا، (1458) چه‌كدار "له‌چالاكی خراوون".
وه‌زیری به‌رگری توركیا، له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی سوپا له ویلایه‌تی "قه‌یسه‌ری" ناوه‌ڕاستی توركیا، گوتی: "له‌كۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره تیرۆریستانه له میانه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه بووه، كه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر له باكووری عێراق و باكووری سووریا ئه‌نجام دراوون".
دووپاتیشیكرده‌وه، "سوپای توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ته‌واوی تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا".
سه‌باره‌ت به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوپای توركیا له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان، رۆژی (21ی ئایار/ مایۆی 2020) رێكخراوی (ACLED)ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا %77ی شه‌ڕوپێكدادانی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له هه‌رێمی كوردستان بووه.
به گوێره‌ی داتای ئه‌و رێكخراوه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌نیا له سه‌دا 23ی پێكدادانی سوپای توركیا و په‌كه‌كه له‌ناو خاكی توركیا بووه.
رێكخراوه‌كه كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد سه‌باره‌ت به پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان و شه‌ڕه‌كان له جیهاندا ده‌كات، له نوێترین ئینفۆگرافیكی خۆیدا، بڵاویكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پشكی شێری به‌ركه‌وتووه، له‌وه ببێته گۆڕه‌پانی ئه‌و ململانێ چه‌كدارییه‌ی له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، به هۆی ئه‌وه‌ی پشكی شێری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له سنووری هه‌رێمی كوردستان بووه، له رووی ئابوورییه‌وه ئه‌و شه‌ڕه و مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه زیانی ئابووری زۆری به‌ر هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ژێرخانی ئابووری هه‌رێم گه‌یاندووه، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی زۆری گوند و له‌وه‌ڕگا و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان به درێژایی سنووره‌كان چۆڵ كراون و بوونه‌ته شه‌ڕگه‌ی په‌كه‌كه.
رێكخراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، سوپای توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه به پله‌ی یه‌كه‌م پشتی به هێزی ئاسمانی به‌ستووه.
له ئاستی ناوخۆدا چه‌ندینجار دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هۆشداریان داوه‌ته په‌كه‌كه و داوایانكردووه، ئه‌و هێزه شه‌ڕی خۆی بباته‌وه ئه‌و دیو سنووری هه‌رێمی كوردستان و چیدیكه نه‌بێته هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ژیانی گوندنشینان.
زیاتر له دوو ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، بن عه‌لی یه‌ڵدرم، رۆژی (10ی ئازار/ مارسی 2018) ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هاوسنووری توركیا له دیوی عێراق- هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
پارتى كرێكارانيى كوردستان (PKK)، له 1979 له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك گه‌نجى كورده‌وه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، دامه‌زراوه و له 15ى ئاب/ ئۆگست- ته‌باخى 1984 شۆڕشى چه‌كدارى دژ به سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا زياتر له 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
له 15ى شوباتى 1999 رێبه‌رى ئه‌و پارته، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، له پرۆسه‌يه‌كى هه‌واڵگرييانه‌دا، له كينيا ده‌ستگيركرا و به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى توركيا له لايه‌ن رفێنه‌ره‌كانييه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستگيركردنييدا، حكومه‌تى توركيا ئۆج ئالانى راده‌ستى دادگا كرد و له لايه‌ن دادگاى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى له سێداره‌دان مه‌حكوم كرا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆيى و دادوه‌رييه‌كانى جيهان دادگاى توركيايان ناچار كرد، هه‌موارى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه بكات و سزاكه‌ى بۆ زيندانى هه‌تا هه‌تايى بگۆڕێت.