زڵ‌اتان خۆی تووشی پێكانێكی قورس كرد
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له راھێنانه‌كانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان به‌بێ هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك تووشی پێكان بوو، پێشبینی ده‌كرێت جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
رۆژنامه‌ی كۆرێرۆ دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌كاتی راهێنانه‌كانی ئه‌یسی میلان له به‌سته‌ره‌كانی پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه.
رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه زڵ‌اتان له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی لێدانێك جێبه‌جێبكات تووشی ئه‌و پێكانه بووه و به‌ریه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێكی دیكه نه‌بووه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه ئیبراهیمۆڤیچ ئه‌مرۆ پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له نێوان مانگێك تا 45 رۆژ دووربكه‌وێته‌وه و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی لێ ده‌كرێت جارێكی دیكه نه‌توانێت یاری بكاته‌وه.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه ئیتاڵیا و دوای كۆتایی هێنان به كه‌ره‌نتینه له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان ده‌ستی به راهێنانه‌كان كرده‌وه.
ئیبراهیمۆڤیچی 38 ساڵ، پێشتر یاری بۆ به‌شێكی زۆر له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا كردووه، دیارترینیان، یوڤێنتۆس، ئینته‌ر میلان، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچیان له بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌ختی نه‌بووه و ئه‌و نازناوه‌ی نه‌بردۆته‌وه.