به‌هۆكارێكی سه‌یر دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی كرد باوه‌شی له‌ شۆفێری پاسه‌كه‌ی دا

یاریزانێكی ئه‌ڵمانیا له‌ پێناو شۆفێری پاسه‌كه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شكاند

یاریزانێک لە خولی پلەدووی ئەڵمانیا لەپێناوی شوفێری پاسی یانەکەیان رێنماییە تەندروستییەکان دەشکێنێت.

لە یارییەکانی خولی پلەدووی ئەم هەفتەیەی ئەڵمانیا کە بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان و بە پێگیربوون بە کۆمەڵێک رێکاری توندی تەندروستی یارییەکان بەڕێوە دەچن، لە یاریی نێوان ئێرزگربێرگ و نۆرنبێرگ دیمیترۆ نزارۆڤی هێرشبەری ئازربایجانی یانەی ئێرزگربێرگ کاتێک گۆڵێکی تۆمارکرد، بەبێ گوێدانە رێنماییە تەندروستییەکان چووە لای شوفیری پاسی یانەکەیان و باوەشی پێداکرد و گۆڵەکەی پیشکەش کرد، لەکاتێکدا بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان نابێت یاریزانەکان لەکاتی ئاهەنگگێڕان باوەش بە یەکتریدا بکەن و لە یەکتری نزیک ببنەوە.

دوای یارییەکەیان نزارۆڤ هۆکاری ئاهەنگگێڕانەکەی ئاشکراکرد و گوتی هیوادارم بەرپرسانی خولەکە لە من بگەن، لە کاتی چوونمان بۆ یاریگا شوفێری پاسی یانەکەمان بە زیرەکی و لێهاتوویی خۆی گیانی من و یاریزانەکانی یانەکەمانی لە مردن پاراست، کە خەریکبوو تووشی رووداوێکی گەورەی هاتوچۆ بین، بۆیە خۆم پێ کۆنتڕۆڵ نەکرا و باوەشم پێداکرد.