دوو گەنجی کورد لە داقووق رفێنران
K24 - كەركووك
کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو دوو گەنجی کورد لە گوندی یەنگیجەی سەر بە قەزای داقووق رفێنراون و تائێستا بێسەروشوێنن.
کەسێکی نزیکی گەنجە رفێنراوەکان بە کوردستان24ی راگەیاند "نەبەز مۆفەق رەشید و عیسا تەها ئیسماعیل کە پاسەوانی بیرە نەوتەکانی سنووری گوندەکەیانن، دوای چوونیان بۆ ئەرک ون دەبن و تائێستا هیچ سۆراغێکیان نییە".
گوتیشی "بەهۆی هاوسنووری گووندەکە لەگەڵ چەکدارانی داعش گومان دەکەن لەلایەن ئەوانەوە رفێنرابن".
راشیگەیاند "هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لە رووداوەکە ئاگەدار کراونەتەوە و لە بەرزاییەکانی ئەو سنوورە کە بیرەنەتەکانی لێیە سەرقاڵی گەڕانن بە دوای گەنجەکاندا".