سێ سەربازی ئەمەریكی لە سووریا بریندار بوون

K24 - هەولێر

لە هێرشێکی چەکداریدا، سێ سەربازی ئەمەریکی لەسەر رێگەی نێوان حەسەکە و دێرەزوور لە سووریا برینداربوون.

ئاژانسی فەرمیی حکومەتی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، کاروانێکی سەربازیی ئەمەریکی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سنووری نێوان پارێزگاکانی حەسەکە و دێرەزوور رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری نەناسراو بوونەتەوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمەریکی و پێنج شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاژانسەکە، هەر هەشت بریندار گوازراونەتەوە بنکەیەکی پزیشکیی ئەمەریکی لە شارۆچکەی شەدادیی باشووری حەسەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.