قەدەغەی هاتووچۆ لە 80 شاری باکووری کوردستان و تورکیا کۆتایی هات

K24 - هەولێر

قەدەغەی ھاتووچۆ کە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژانی جەژندا لە باکووری کوردستان و تورکیا راگەیەندرابوو، لە 80 شاری باكووری كوردستان و تورکیا كۆتایی ھات.

لە 80 شاری توركیا و باكووری كوردستان لە یەکەم رۆژی جەژنەوە، ماوەی چوار رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیەنرابوو، بۆ تێکەڵنەبوونی خەڵک، لەپێناو پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا هەروەها رایگەیاند، 47 ھەزار و 931 كەس بەھۆی پابەندنەبوون بە قەدەغە و رێنماییەكان سزادراون. ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستا 66 گوند و شارۆچكە لە كەرەنتین دان و كەرەنتینی 395 گوند و شارۆچكەش كۆتایی ھاتووە.