لە ماوەیەكی نزیكدا مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

K24 - هەولێر

ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.

رێبوار ئیسماعیل، بەرپرسی مەڵبەندی ھەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 27-5-2020) لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر ئاشكرای كرد، ئامادەكاری كراوە و بڕیارە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، بەڵام وردەکارییەکانی لە داھاتوودا یەكلایی دەكرێتەوە.

بەرپرسەکەی مەڵبەندی یەکێتی ئاشكراشی كرد، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر، تاووتوێی بەشداریكردنی یەكێتیان كردووە لە پۆستە ئیدارییەكانی ھەولێر، بۆ ئەوەی وەكو لیستی دووەم رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ ئیدارەدانی شاری ھەولێر.