مه‌سرور بارزانی سەرەخۆشی لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشی له ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گوشتوزار كرد، كه براكه‌ی له رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کرد بەبۆنەی گیان لەدەستدانی (نەژاد)ی برای لە رووداوێکی هاتووچۆدا.
سەرۆکی حکومەت هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
ساسان عەونی کوڕی شاعیر و کەسایەتی نیشتمانپەروەری ناسراوی کۆیە (عوسمان عەونی)یە.