نوێترین دیمانه‌ی لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین دیمانه‌ی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كاتی زیاتریان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ییان پێویسته، ده‌شڵێت: دواخستنی كۆپا ئه‌مریكا بۆ من خراپ بوو.
له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، لیۆنێل مێسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تیپه‌كه‌ی پێویسته خۆی رێكبخاته‌وه، ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كان دابڕاین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان دروست كردووه، ئێستا پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵ راهێنان بكه‌ین و تیپه‌كه سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخه‌ینه‌وه.
مێسی گوتیشی: ئێستا به ته‌واوه‌تی ئاماده‌نین، پێویستمان به‌كاته بۆ ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌ییمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ده‌بێت پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیش بین.
لیۆ مێسی له باره‌ی ئاستی تیپه‌كان له دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له ڕووی ته‌كتیكییه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت، به‌ڵام بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك ره‌نگه جیاوازی دروست بكات.
مێسی ده‌شڵێت: پێموانییه یانه‌كان بتوانن رۆژانه به به‌رده‌وامی مه‌شقه‌كان بكه‌ن و له هه‌فته‌یه‌ك دوو یاریش بكه‌ن، چونكه پێویسته یاریزانه‌كان به كۆمه‌ڵ مه‌شق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان ئاماده بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی دواخرانی كۆپا ئه‌مریكای 2020 مێسی به خه‌مناكییه‌وه ده‌ڵێت: دواخستنی كۆپا ئه‌مریكا بۆ من خراپ بوو، به‌ڵام بڕیارێكی گونجاو بوو، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موومان دروست كردبوو، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت پاڵه‌وانێتییه‌كی وه‌ك كۆپا ئه‌مریكا نه‌ك بۆ یاریزانه‌كان به‌ڵكو بۆ بینه‌رانیش شتێكی گه‌وره و چێژبه‌خشه، بۆیه منیش به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌مه‌وێت به‌شداری تێدا بكه‌م.
مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، شه‌ش خه‌ڵاتی تۆپی زێرین و 10 نازناوی لالیگای بردووه‌ته‌وه.
مێسی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 31 یاری، 24 گۆڵ، 16 ئاسیستی كردووه، تا ئێستا 718 یاری بۆ بارسێبۆنا كردووه، 627 گۆڵ و 261 ئاسیستی هه‌یه.