سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: پرۆژەی "هەژماری من" بەردەوام دەبێت
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌كاته‌وه و هه‌ر هه‌وڵێكیش بۆ له‌باربردنی پرۆژه به شكستخواردوو ناو ده‌بات.
سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە وەڵامی نه‌وره‌س عه‌بدوڵلا، پەیامنێری کوردستان24 له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له دوای ته‌واوبوونی چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی "دیداری مێری"، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پرۆژی "هەژماری من بەردەوام" دەبێت و گوتیشی: هەوڵەکەیان شکستخواردوو دەبێت.
سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا چه‌ند خاڵێكی سه‌باره‌ت به پرسی مووچه و پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" خستووه‌ته ڕوو و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، دابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێی پرەنسیپە گشتیەکانی سیستەمی فیدراڵی لە دەسەڵات و تایبەتمەندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستانە.