هۆشداری له "داڕمانی سیستمی ته‌ندروستی" عێراق ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یران له ئه‌نجوومه‌ن، حه‌سه‌ن كه‌عبی هۆشداری له "داڕمانی" سیستمی ته‌ندروستی عێراق دا.
حه‌سه‌ن كه‌عبی، داوایكرد، به په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان شانه‌ی قه‌یرانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیر رێكبخرێت و په‌له بكرێت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌خنه‌شی له رێكاره خاوه‌كانی حكومه‌ت گرت له هه‌مبه‌ر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، (322) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ی ئایار/ مایۆی 2020) نوێترین ئاماری له باره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، (5) هه‌زار و (104) پشكنین كراون و له ناویاندا (322) حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
دابه‌شبوونی جوگرافی حاڵه‌ته‌كان:
به‌غداد(124)، نه‌جه‌ف (2)، به‌سره (3)، سلێمانی (16) حاڵه‌ت، هه‌ولێر (21)، كه‌ربه‌لا (22)، كه‌ركووك (1)، واست (1)، بابل (11)، دیوانیه (2)، میسان (3)، زیقار (4)، موسه‌ننا (5)، سه‌لاحه‌دین (2) حاڵه‌ت تۆمار كراوون.
هه‌روه‌ها به گشتی (67) كه‌س چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی گشتی تووشبووان: 5.457
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: 2.971
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاره‌سه‌رن: 2.307
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: 40
كۆی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه: 179.