سامان به‌رزنجی: ره‌چاونه‌كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی مه‌ترسی كۆرۆنا زیاتر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتیان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه.
سامان به‌رزنجی گوتیشی: به‌راورد به مانگی ئازار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا زیاتر بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی له په‌راوێزی پێشوازیكردنی له شاندێكی ئیمارات و وه‌رگرتنی بڕی 7 ته‌ن پێداویستی پزیشكی و هاوكاری ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیمارات، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و ستایشی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ئیماراتی كرد.
وه‌زیری ته‌ندروستی وێڕای سووپاسكردنی حكومه‌تی ئیمارات بۆ هاوكارییه‌كانی، باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا ژماره‌ی تووشبووان زیاتره و به‌راورد به مانگی ئازار و نیسانی رابردوو، خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتره، چونكه ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و ره‌چاونه‌كردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتیانه‌وه مه‌ترسییه‌كانی زیاتر كردووه.
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ئیمارات بڕی 7 ته‌ن پێداویستی و كه‌رسته‌ی خۆپارێزی و پزیشكی تایبه‌ت به كۆرۆنای وه‌ك هاوكاری گه‌لی ئیمارات بۆ هه‌رێمی كوردستان له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یانده پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.