رێبوار بابكه‌یی: سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبوار بابكه‌یی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی. راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت دژی چاكسازی وه‌ستاونه‌ته‌وه و هه‌ر لایه‌نێكیش دژی چاكسازی بێت، بڕیاری خۆكوژی سیاسی ده‌دات. ئاشكراشیكرد، %60ی مووچه‌خۆرانی بندیوار و نایاسایی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی كوردستان24دا، رێبوار بابكه‌یی باسی له گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واقیعی بوو، له روانگه‌ی ده‌وڵه‌تداری و به‌رپرسیارێتی حوكمی ره‌شیده‌وه، ئه‌و گوتاره چه‌ندین بنه‌مای حوكمی ره‌شیدی له خۆ گرتبوو، له‌وانه راستگۆیی، شه‌فافیه‌ت، واقیعی بوون و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌رییه‌كان".
گوتیشی: "له هه‌مووی گرنگتر، ئه‌و خاڵانه‌ی كه دانرابوون بۆ رێگرتن له چاكسازی له‌ناوی بردن. مه‌سجێكیشی نارد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له په‌نای داواكردنی موچه‌ی هاووڵاتیان له هه‌وڵی نه‌هێشتنی سه‌قامگیری بوون و ئه‌و هه‌وڵانه‌شی پوچه‌ڵكرده‌وه. كاتێك رایگه‌یاند، چاكسازی ده‌بێت به كردار بێت نه‌ك به لێدوان. وه‌رن هاوكار بن، به تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه شه‌ریكی ئه‌ساسی پارتییه له حكومه‌تدا".
رێگری هه‌یه
له میانی وته‌كانیدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی باسی له پرسی چاكسازی دارایی له هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "هه‌ڵبه‌ت چاكسازی خواستی هاووڵاتیانه. هاووڵاتیان داوای چاكسازی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. حكومه‌تیش به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی".
گوتیشی: "مووچه‌خۆران سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن، له چاكسازی. داهاتێكی باش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێته دی. ماف ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌ن ماف و ئه‌وه‌ی مافی نه‌بووه، به نایاسایی سوودمه‌ند بووه له دۆخی دارایی و ئیداری هه‌رێم، پێویسته دوور بخرێته‌وه. ئه‌نجامدانی چاكسازی خواستێكی سیاسیشه".
له باره‌ی رێگرییه‌كانیشه‌وه گوتی: "رێگرییه‌كی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌م چاكسازی. هه‌موو ئه‌و هاتوهاوار و ده‌نگه ناشازانه‌ی هه‌ڵبڕاون، به گومانی ئه‌وه‌ی پشتیوانن بۆ دابینكردنی مووچه، هه‌موویان باش ده‌زانن به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی پێش هه‌موو شتێك زیان به به‌رژه‌وه‌ندی حزبی ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌وێت. پێیان وایه خه‌ڵكێك له‌ناو حزبه‌كه‌یان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت. به‌رژه‌وه‌ندی ماددی كادیران و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌ن، كه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت".
"یه‌كێتی خاوه‌نی %60ی بندیواره‌كانه"
رێبوار بابكه‌یی ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی رێگرییه‌كان خسته‌ڕوو و گوتی: "به راشكاوی بڵێم %60ی مووچه‌خۆره بندیواره‌كان هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن. پارتی و خه‌ڵكی دیكه‌شی تێدایه".
سه‌باره‌ت به پێداگرییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی یاسا و كۆتایهێنان به گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له دارایی گشتیی‌دا، رێبوار بابكه‌یی گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان و وردتر بڵێم رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی:
یه‌كه‌م: رێز له پره‌نسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات بگرێت و رێز یاسای په‌رله‌مان بگرێت، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات. رێزدار مه‌سرور بارزانی ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
دووه‌م: رێزدار مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌ی زۆر پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه كابینه‌ی دامه‌زراوه‌یی بێت. ده‌سه‌ڵات به دامه‌زراوه‌یی بكرێته‌وه. رۆڵ بدرێته‌وه به حكومه‌تی هه‌رێم له دابینكردنی مافی گشتی هاووڵاتیان و به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی سامانی گشتی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت، نه‌ك گرووپ و تاقمی سیاسی.
سێیه‌م: یه‌كێك له هێڵه گشتییه سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بریتییه له چاكسازی.
هه‌موو ئه‌و هۆكارانه واده‌كه‌ن، رێزدار مه‌سرور بارزانی بێ گوێدان به ئاسته‌نگه سیاسی و حزبییه‌كان، كه هه‌ن هه‌وڵبدات بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی".
له ژێر "ئیرهابی فیكری"دان
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن، بابكه‌یی گوتی: "په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه دوو خول له په‌رله‌مانه، یه‌ك ره‌خنه‌ی له یه‌كێتی نه‌گرتووه، چونكه كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی "ئیرهابی فیكری" و ته‌نیا دژی پارتییه".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی به كردار بیانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن، ده‌بێت بێنه پێشه‌وه و پشتیوانی له گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. چاكسازی به‌شێكی له یاسای چاكسازیدا جێی كراوه‌ته‌وه. له بواری مووچه، ده‌رماڵه و داهاتی گشتییه. ئێمه پێویستمان به یاسای دیكه‌ش ده‌بێت بۆ چاكسازی هه‌مه‌لایه‌ن".
"په‌رله‌مانتاره و سێ مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌یه"
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، رێبوار بابكه‌یی ئاشكرایكرد، كه په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌یه سێ مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت، یه‌ك مووچه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه، بۆیه كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن، له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن باسی چاكسازی ده‌كات و داوای پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، كه‌چی خۆی خانه‌نشینه به پله‌ی لیوا و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه خۆی یه‌ك مووچه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه. واته له كرداردا ئه‌و كه‌سه ئاماده نییه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بكات بۆ چاكسازی".
ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی دڵی زۆر كه‌سی ناڕه‌حه‌ت كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه".
خۆكوژی سیاسی
رێبوار بابكه‌یی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی چاكسازی ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته مه‌له ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێت یه‌ك شت بزانێت. ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كونسوڵه گشتییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستانن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌مه خواستی شه‌قامه و كه‌س ناتوانێت به‌رۆكی شه‌قام بگرێت".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی چاكسازی بوونه‌ته‌وه، ده‌بێت تێبگه‌ن به‌ربه‌ست درووستكردن له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه، كه داواكاری شه‌قام و خه‌ڵكه خۆكوژی سیاسییه".
روونیشیكرده‌وه، "راسته له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان خه‌ڵكێك به ناڕه‌وا خانه‌نشین كراوون، به‌ڵام زۆر له‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشین كراون، ده‌ڵێن ئاماده‌ین مووچه‌كانمان ببڕێت".
"په‌رله‌مان نیمچه په‌كخراوه"
له باره‌ی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌داخه‌وه په‌رله‌مان له نیمچه په‌كخراویدایه. به هۆكاری سیاسی وایانكردووه، په‌رله‌مان به‌و جۆره په‌كبخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت".
بابكه‌یی ره‌خنه‌شی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گرت و گوتی: "به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دوا نووسینیدا وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك شرۆڤه‌كارێكی سیاسی وتار ده‌نووسێت. له‌كاتێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و ده‌توانێت به نووسراوێكی ره‌سمی داوا له حكومه‌ت بكات ورده‌كاری 27 ملیار دۆلاره‌كه بنێرێت بۆ په‌رله‌مان. ده‌كرێت به رێكاری ته‌ندروست و یاسایی خۆی قسه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكات".