هونەرمەند حەسەن حوسنی کۆچی دوایی کرد

یەكێك بوو لە ھونەرمەندە ناودارەكانی میسر

K24 - ھەولێر

هونەرمەندی ناوداری میسری حەسەن حوسنی كۆچی دوایی كرد.

میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، هونەرمەند حەسەن حوسنی لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قاهیرە بەهۆی نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

هونەرمەند حەسەن حوسنی، ساڵی 1931 لەدایکبووە و بەشداری لە دەیان فیلم و شانۆ و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی کردووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناودارەکانی میسر و جیھانی عەرەبی دادەندرێت.

هونەرمەند حەسەن حوسنی کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند حەسەن حوسنی کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند حەسەن حوسنی کۆچی دوایی کرد