له عێراق 10 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 644 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 306 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
هاوكات 10 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌غدا/ روسافه: 96 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 60 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 12 حاڵه‌ت
به‌سره: 29 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
سلێمانی: 6 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت
دهۆك: 1 حاڵه‌ت
دیاله: 4 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 20 حاڵه‌ت
واست: 32 حاڵه‌ت
میسان: 13 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 9 حاڵه‌ت
بابل: 16 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
دهوك: ١
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌كۆی تووشبووانی ئه‌مڕۆ 12 كه‌سیان كارمه‌ندی ته‌ندروستین.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 10 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه 6 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا، كه‌سێكیش له ناوچه‌ی كه‌رخی ئه‌و شاره و له هه‌ره‌یه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا، واست و میسانیش كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 66 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 15 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 6 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 8 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 3 حاڵه‌ت
به‌سره: 19 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
دیاله: 4 حاڵه‌ت
زیقار: 7 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 5 هه‌زار و 179 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 195 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 110 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 2 هه‌زار و 874 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 36 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
H.B