وەزارەتی كشتوكاڵ داوا لە حكومەتی عێراق دەكات جووتیارانی كورد قەرەبوو بكاتەوە
K24- هه‌ولێر:
سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داواش له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ بكات و پارێزگاری له سه‌ر وماڵی هاوڵاتیانی ئه‌وناوچانه بكات.
له‌مباره‌یه‌وه یاسین قادر، سه‌رۆكی یه‌كێتی گشتی جووتیارانی كوردستان ئاشكرای كرد، تا ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سووتێندراون و داواش ده‌كات، سوپای عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆ بگرن.
هاوكات شوان زراری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و كاره به‌رنامه بۆدارێژراوه و مه‌به‌ست لێی ده‌ركردنی خێزانه كورده‌كانه، ده‌شڵێت: به‌منزیكانه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری عێراق كۆده‌بنه‌وە، به‌و ئومێده‌ن ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دواهه‌مین راگه‌یاندراویدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد له مه‌خموره‌وه تا خانه‌قین پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوه و ساڵانه چه‌ندباره ده‌بێته‌وه، راشیگه‌یاندووه حكومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی جوتیارانیان له‌و ناوچانه له ئه‌ستۆدایه و ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیش بكرێته‌وه.
H.B