پێشبینی دەكرێت لە سێ شاری عێراق بەرزترین پلەی گەرمی تۆماربكرێت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و چاودێری بومه‌له‌رزه له عێراق رایگه‌یاند، 3 شاری عێراقی بۆ هاوینی ئه‌مساڵ كاندیدن بۆ تۆماركردنی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له سه‌رانسه‌ری جیهان، كه یه‌كێكیان شارێكی هه‌رێمی كوردستانه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌حمود عه‌بدوڵله‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه له ده‌سته‌ی كه‌شناسی و چاودیری بومه‌له‌رزه له عێراق دووپاتی كرده‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی ئه‌مساڵ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له چه‌ند شارێكی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، ئێران و كوه‌یت تۆمار بكرێت.
ئاشكراشیكرد، شاره‌كانی مه‌تره‌به له كوه‌یت، ئه‌هواز له ئێران و به‌سره و عه‌ماره و خانه‌قینیش له عێراق كاندیدن بۆ تۆماركردنی به‌زرترین پله‌ی گه‌رما.
گوتیشی،: پێشبینی ده‌كرێت له‌و شارانه پله‌ی گه‌رما سنووری 51 پله تێپه‌ڕێنێت و به‌و هۆیه‌وه ده‌وامی فه‌رمی رابگیرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی رێكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له جیهان، چالاكی پیشه‌سازی و ئابووری وه‌ستاون، به‌مه‌ش رێژه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كان له ژینگه كه‌م بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌و رێكارانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمای جیهان دروست بكات.
H.B