دوای مردنی گەنجەکەی سلێمانی، بیروڕای خەڵک لەبارەی کۆرۆنا دەگۆڕێت

کۆرۆناکەی کوردستان جیاواز نییە و خەڵک دەکوژێت

K24 - هەولێر

ڤایرۆسی کۆرۆنا، تائێستا تووشی زیاتر لە شەش ملیۆن کەس بووە لە جیهان و 371 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، کەچی تائێستا هەندێک کەس لە هەرێمی کوردستان باوەڕیان بە بوونی ئەو ڤایرۆسە نییە، یان پێیانوایە ئەو ڤایرۆسەی لە کوردستان هەیە، جیاوازە و خەڵک ناکوژێت.

ئێوارەی رۆژی شەممە، 30-5-2020، پیاوێكی تەمەن 37 ساڵ، باوکی دوو منداڵ، کە هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبوو، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا. پێش ئەو پێنج کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوان بەتەمەن بوون و پێشینەی نەخۆشییان هەبووە.

یەکێک لەو هۆکارانەی وایکردووە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕیان بە کۆرۆنا نەبێت، یان پێیانوابێت خەڵک ناکوژێت: گوتاری بەشێکی "سیاسییەکان و چالاکوانانە" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی ئەو پەتایەوە، کە بەبێ تێگەیشتن لە هۆکارە زانستییەکان، لێکدانەوە بۆ رێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و خەڵک سارددەکەنەوە لەوەی رێوشوێنە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی لەو ڤایرۆسە دووربن.

ئه‌وه‌ی دۆخی ئێستای مه‌ترسیدارتر كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌و تووشبووه‌ نوێیانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، پێشینه‌ی گه‌شتیان نییه‌ و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووی دیكه‌ نین و سه‌رچاوه‌یان دیار نییه‌، وه‌ك د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی كرد.

وه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خوشکی هاوبیر عومەر، ئەو گەنجەی دوێنێ بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، یەکێک بووە لەوانەی باوەڕی بە کاریگەریی کۆرۆنا نەبووە و پێشتر لە پۆستێکی فەیسبووکدا باسی لەوە کردبوو، خێزانە هەشت کەسییەکەیان لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کەرەنتینکراون، لە پۆستەکەیدا هەروەها دەڵێ "تەنیا بۆ پارەخواردن و قەدەغەی هاتووچۆ ئێمەیان کەرەنتین کردووە، بۆیە ئەگەر گوتیان نەخۆشخانەی ئاسا نەخۆشی لێیە، درۆ دەکەن، ئێمە سەلامەتین".

پۆستەکەی نازە، خوشکەکەی هاوبیر لەدوای گیانلەدەستدانی براکەی بەهۆی کۆرۆنا، تووشی رەخنەیەکی زۆری کردووەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لەڕووی زانستییەوە و بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان "80%ـی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان نییە، یان زۆر بەسووکی نەخۆشییان پێوە دیار دەبێت".

لەگەڵ دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی تووندی گرتەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەکە، توانی تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بێت، بەو هۆیەشەوە هەرچەندە هەرێمی کوردستان هاوسنوورە لەگەڵ ئێران، کە تائێستا 149 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی هەشت هەزاریشیان گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان 606 کەسە و شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، رێژه‌ی مردنیش به‌ په‌تاكه‌، 1%ی تووشبووانه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ عێراق 3%ـی تێپه‌ڕاندووه‌.

گۆڕستانێکی تایبەت بە ناشتنی تەرمی ئەوانەی لە بەرازیل بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

 ئەزموونی ئەو وڵاتانەی سەرۆک یان سەرکردەکانیان باوەڕیان بە کۆرۆنا نەبووە، یان درەنگ وەڵامی داواکاریی بەرپرسانی تەندروستییان داوەتەوە لە سەپاندنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، زۆر خراپە، لەوانەش ئەمه‌ریکا و بەرازیل، کە زۆرترین کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرەتا پەتای کۆرۆنای بە "هەڵامەتێکی سووک" وه‌سفكرد، بەڵام ئێستا وڵاتەکەی لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانە لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، تا ئەمڕۆش بەلایەنی کەمەوە 102 هەزار کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

رەنگە هیچ سەرۆکێک، هاوشێوەی سەرۆکی بەرازیل لێدوانی لەبارەی کۆرۆنا نەدابێت، جاییر بۆلسۆنارۆ، جگە لەوەی رابەرایەتیی خۆپیشاندانی دەکرد لەدژی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، پەتای کۆرۆناشی بە پەتایەکی سووک وەسف دەکرد، بەڵام ئێستا نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی پڕ بوون لە نەخۆشانی کۆرۆنا، بەرازیلیش بووەتە دووەم وڵاتی جیهان لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا و تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی نیو ملیۆن کەسیش لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون.

نزیکەی هەفتەیەک لە هەرێمی کوردستان تێپه‌ڕیبوو كه‌ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارنەکرا، بەڵام لەڕۆژانی دواتر دووبارە تووشبووی نوێ تۆمارکرانەوە؛ ئەگەر تووشبووەکانی پێشوو کەمتر نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەبووبێت و ئەو پێنج کەسەش کە گیانیان لەدەستدا بەهۆی کۆرۆنا بەتەمەن و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبووبێت، ئەوا تووشبووە نوێیەکان جیاوازن.

د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر دەڵێت: "زۆربەی تووشبووە نوێیەکان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە"، تەنانەت ئەو گەنجەی دوێنێ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا، هیچ پێشینەیەکی نەخۆشیی نەبوو، تەنیا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە نەیتوانیوە هەناسە بدات و دوای 11 رۆژ مانەوەی لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە و هەناسەدانی بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، گیانی لەدەستدا.

گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە بەهۆی کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر بیروڕای بەشێکی ئەوانە هەبووە، کە تاوەکو ئێستا پێیان وابوو "کۆرۆناکەی کوردستان جیاوازە و نابێتە هۆی مردنی خەڵک"، بۆیە بەپێچەوانەی بیروڕای پێشوویان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوا لە خەڵک دەکەن، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ ئەوەی خۆیان و خەڵک لە پەتاکە بپارێزن.