لە ئیندۆنیزیا ژنێکی تەمەن 100 ساڵ بەسەر کۆرۆنا زاڵ بوو

بووکەکەی هۆکاری چاکبوونەوەی خەسووی دەخاتەڕوو

K24 - هەولێر

لە ئیندۆنیزیا ژنێکی تەمەن 100 ساڵ دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بوو، بەتەواوی چاکبووەوە و بووە بەتەمەنترین کەسی وڵاتەکەی، کە بتوانێت بەسەر پەتای کۆرۆنا زاڵبێت.

ئەو ژنە، ناوی کەتمیمەیە، لەم هەفتەیەدا دوای یەک مانگ لە وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی شاری سورابایای ئیندۆنیزیا، نێردرایەوە ماڵەوە، دوای ئەوەی پشکنینەکانی دەریانخست، جەستە بەتەمەنەکەی بەتەواوی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا زاڵ بووە.

خۆفیفا ئیندار، حاکمی ئەو ناوچەیەی کەتمیمە لێی دەژی، بۆ میدیاکان قسەی کردووە و ئاماژەی بەوەدا، هیوادارە چیرۆکی ئەو ژنە بەتەمەنە ببێتە هۆی گەڕانەوەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا کە بەتەمەنن و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

کەتمیمە لە ساڵی 1920 لەدایکبووە، مانگی رابردوو دوای ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی لێ بەدیارکەوت، گەیەنرایە نەخۆشخانە. سیتی ئامینە، بووکی کەتمیمەیە و لەبارەی هۆکاری چاکبوونەوەی خەسووی دەڵێ: "هەموو رۆژێک لە پەرستارەکانم دەپرسی حاڵی چۆنە، ئەوانیش دەیانگوت ئەو ژنێکی زۆر بەهێزە و بەباشی دەرمانەکانی بەکاردێنێت".

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 26 هەزار کەس لە ئیندۆنیزیا وەکو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و، لەو ژمارەیەش 1613 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.