دۆخی ته‌ندروستیی تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا له سلێمانی ناجێگیره
K24 - سلێمانی
دۆخی ته‌ندروستیی تووشبووێكی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا له سلێمانی ناجێگیره.
د. یاد نه‌قشبه‌ندی، گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، باری ته‌ندروستی تووشبوویێكی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا له سلێمانی ناجێگیره و 30 تووشبووی دیكه‌ش له پارێزگاكه، نیشانه‌كانی په‌تاكه‌یان لێ ده‌ركه‌وتووه.
هاوكات داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێكاره‌كان بن و به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
رۆژی شه‌ممه، 30/5/2020، پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، كه پێشتر نه‌خۆشی دیكه‌ی نه‌بووه، به‌هۆی په‌تای کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، به‌مجۆره‌ی كۆی ئەوانەی له هه‌رێمی كوردستان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشته 6 كه‌س.
تا ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان 606 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 409 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.