كانتی قه‌رزداره و بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكردۆته‌وه نگۆڵۆ كانتێ ناوه‌راستكاری چێڵسی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پێشووی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه كه ئه‌م یاریزانه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016 سێ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دۆلاری قه‌رزاره و له‌لایه‌ن دادگه‌ی ئینگلیزیه‌وه بانگهێشت كراوه بۆ لێپێچینه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كانتێ له ساڵی رابردووه‌وه هه‌وڵ ده‌دات له ده‌ره‌وه‌ی دادگه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی پێشووی سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافه داراییه‌كانی له‌رێگه‌ی دادگه‌وه وه‌ربگرێته‌وه.
كانتی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی مالییه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسای هه‌یه، له هاوینی 2016 له یانه‌ی لێسته‌ر سیتی روویكرده چێڵسی، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه به‌شداریی 164 یاری كردووه، 11 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.