ئەندریا بوچێلی: بەتەواوی لە کۆرۆنا چاکبوومەوە

لەبەر دوو هۆکار تووشبوونی بە کۆرۆنا ئاشکرا نەکردبوو

K24 - هەولێر

دوای زیاتر لە مانگێک لە وەرگرتنی چارەسەر، ئەندریا بوچێلی، یەکێک لە بەنێوبانگترین هونەرمەندانی ئۆپێرا لە جیهان، چاکبوونەوەی تەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەندریا بوچێلی لە سەرەتای مانگی ئازار تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام راینەگەیاندبوو. لە لێدوانێکیشیدا بۆ گۆڤاری ڤێرایێتیی ئەمریکی هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و گوتی "من و چەند ئەندامێکی خانەوادەکەم تووشی ئەو پەتا جیهانییە بووین، بەڵام بۆ ئەوەی هەوادارانم خەمبار نەکەم و تایبەتمەندیی خێزانەکەشم بپارێزم، ئاشکرام نەکرد".

گەورە هونەرمەندە ئیتاڵییەکە، دوای ئەوەی چاکبووەتەوە، پلازمای خوێنی بەخشیوە بۆ ئەوەی لێکۆڵەران لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو هونەرمەندە جیهانییە، کە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە بینایی چاوەکانی لەدەستداوە، بەم دواییە کۆنسێرتی "میوزیک بۆ هیوا"ـی لە کاتێدرالی دومۆ دی میلانۆ، بەبێ ئامادەبوونی هیچ هەوادارێک پێشکەش کرد، کۆنسێرتەکە راستەوخۆ لە یوتووب پەخشکرا و، لە تەنیا 24 کاتژمێری سەرەتای بڵاوکردنەوەی، 28 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان بینەری بوون.