به‌غدا: له مانگی رابردوودا رۆژانه سێ ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له مانگی رابردوودا 3 ملیۆن 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له به‌نده‌ره‌كانی باشووری وڵاته‌وه، رۆژانه 3 ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
له باره‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیشه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، رۆژانه 114 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك له رێگه‌ی هێڵی نه‌وتیی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده كراوه.
له باره‌ی نرخی نه‌وتی فرۆشراو له مانگی رابردوودا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، ناوه‌ندی رێژه‌یی نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 21.005 دۆلار بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر