له عێراق 10 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و 429 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، (10) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و(429) كه‌سی دیكه وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: له سه‌رجه‌م تاقیگه پزیشكییه‌كان، ئه‌مڕۆ (10) هه‌زار و (495) پشكنین ئه‌نجامدراوه و ژماره‌ی پشكنینه‌كان له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆناوه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) گه‌یشتووه‌ته (238) هه‌زار و (251) پشكنین.
ئاشكراشیكرد، له ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌دا (429) حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه و (119) حاڵه‌تیش چاكبوونه‌ته‌وه و (10) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆی گشتی تووشبووان: (6) هه‌زار و (868) كه‌س.
كۆی چاكبوونه‌وه: (3) هه‌زار و (275) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێریدان: (3) هه‌زار و (378) كه‌س.
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: (43) كه‌س.
كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كانی مردن: (215) كه‌س.
ئ.ر