ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌یه‌كی وێران كرد
16 یاریزانی یانەی ڤاسکۆ دا گامای بەڕازیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە، ته‌واوی یاریزانه تووشبووه‌كان یاریزانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ن.
ماڵپەری فەرمی یانەی ڤاسکۆ دا گامای بەڕازیلی بڵاویکردووە پێش ئەوەی ئەمڕۆ دەست بە راهێنانەکانیان بکەن، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ 43 لە ئەندامان و یاریزانەکانی یانەکەی کردووە و لە ئەنجامدا 16 یاریزان پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ ده‌رچووه و تووشی پەتاکە هاتونە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە، سەرجەم ئەو یاریزانە کەرەتین کراون و باری تەندروستیان جێگیرە و به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
یانه‌ی ڤاسكۆ دا گامای به‌رازیلی له 1915 دامه‌زراوه‌ه و تا ئێستا 4 جار بۆته پاڵه‌وانی خولی به‌رازیلی.