رێكاری توند بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان لە سنووری قەزای پێنجوێن گیراوەتەبەر

تیمێكی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا هاتووه‌ته‌ پێنجوێن
kurdistan24.net

K24- پێنجوێن:

دوای تۆماركردنی 51 تووشبوو له‌ پێنجوێن, تیمەكانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خرانە حاڵەتی ئامادەباشی و رێكاری توند بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان لە سنووری قەزای پێنجوێن گیراوەتەبەر.

مەرزی نیودەوڵەتی باشماخیش بۆماوەی ۷۲ کاتژمێر کەرەنتینە کراوە و تاکو پشکنین بۆ سەرجەم ئەوانەی لەنێو مەرزەکەن دەکریت، چونكە دەگوترێت ماوەی 2 ھەفتەیە ھیچ تیمێیكی پشكنین لە مەرزەكە نەماون و ھۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ھاتووچۆی بەردەوامی ھاووڵاتییان لە مەرزەكە دەگەڕێتەوە.

H.B