وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده "نمره‌ی بڕیاری" قوتابیانی زیاد كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردستان24" كه‌وتووه، ورده‌كاری پێدانی (10) نمره‌ی بڕیاری قوتابیانی روونكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌دا هاتووه: "نمرە‌ی بڕیار بۆ قۆناغی (4)ی بنە‌ڕە‌تی تا (11)ـی ئامادە‌یی لە (5) نمرە‌وە دە‌بێتە (10) نمرە".
هه‌روه‌ها له باره‌ی قوتابیانی پۆلی (12)ـی ئاماده‌ییه‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاندووه، "قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی (12)ـی ئامادە‌یی كە مافی بە‌شداربوونیان بۆ تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌زاری وە‌رنە‌گرتووە: تە‌نیا لە‌و وانانە تاقیكردنە‌وە دە‌كە‌ن، كە لە وە‌رزی یە‌كە‌م تێیاندا دە‌رنە‌چوونە. تاقیكردنە‌وە‌كانیشیان لە مە‌نھە‌جی وە‌رزی دووە‌م دە‌بێت و تە‌نیا لە‌و بابە‌تانە‌دا دە‌بێت، كە پێشتر وە‌زارە‌ت رایگە‌یاندووە".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌یانگرێته‌وه، "لە پاش تاقیكردنە‌وە‌ی وە‌رزی دووە‌میش، ھە‌ر دە‌توانن لە (10) نمرە‌ی بڕیار سوودمە‌ندبن".
سه‌باره‌ت به پرسی "په‌ڕینه‌وه"ی قوتابیان له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلی دواتر، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاندووه، "وانە‌ی پە‌ڕینە‌وە (عبور)، وە‌ك ساڵانی رابردوو مامە‌ڵە‌ی لە‌گە‌ڵ دە‌كرێت".