مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كگرتووی ئیسلامی هۆشداری له دۆخی كۆرۆنا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له پارێزگای دهۆك مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ده‌خاته روو و داواش له هاووڵاتیان ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، چونكه مه‌ترسییه‌كه جدییه و ڤایرۆسه‌كه له ده‌رگای هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا هاتووه: "دوای ده‌رباسبوونی قۆناغی یه‌كه‌می خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگی پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌مڕۆ قۆناغێكی دیكه‌ی ئه‌و په‌تایه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی كۆرۆنا ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمان قورس‌تر ده‌بێت و پێویسته هه‌موومان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و نابێت كه‌مته‌رخه‌می بكه‌ین، چونكه دوور نییه له‌وه‌ی كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "وێڕای بوونی قه‌یرانی ئابووری، پێویسته ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تدا بێت له‌و دۆخه‌دا كارئاسانی بۆ ژیانی هاووڵاتیان بكات"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "سه‌ره‌ڕای بوونی دۆخێكی تایبه‌تی دارایی و ئابووری، نابێت هاووڵاتیان گوێ به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌ده‌ن، چونكه مه‌ترسییه‌كه جدییه و ڤایرۆسه‌كه له ده‌رگای هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌دات".
مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كگرتووی ئیسلامی داواشی له هاووڵاتیان كرد، پارێزگاری له كه‌سه نزیكه‌كانیشیان بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێداگیری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ئه‌منی كردووه‌ته‌وه، چونكه هاتنی ئه‌م په‌تایه بابه‌تێكی زانستییه و ده‌بێت هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی هاووڵاتیان له هه‌موو شتێك پیرۆزتره".
H.B