دوای 10 رۆژی دیكه چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌گاته عێراق
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و رووسی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی دانوستان بۆ تاوتوێكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌رمانێكی رووسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنییه‌تی سوودوه‌رگرتنی عێراق له‌و ده‌رمانه رێكه‌وتوون.
به گوته‌ی عه‌بدولڕه‌حمان حامد ئه‌لحوسه‌ینی، باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ، ئه‌و په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیاوه كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
له‌م باره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی رووسی ئاشكرایكرد، عێراق له رێگه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ببێته یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سوود له ده‌رمانه رووسییه‌كه وه‌ربگرێت.
له تویتێكیشدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر، باڵیۆزی عێراق له رووسیا نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌رمانی "ئه‌ڤیفاڤیر"ـیان خسته روو، كه به رێژه‌ی له 90%ی كارمه‌ییه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیم به بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی رووسیاوه كرد و له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسی ده‌ست به دیراسه‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ده‌رمانه و چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتنی عێراق له‌و چاره‌سه‌ره بكه‌ین".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی سپۆتنیك، ده‌رمانی "ئه‌ڤیفاڤیر" یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری رووسییه بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به سه‌رپه‌رشتی هاوبه‌ش له نێوان سندوقی وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی رووسی و كۆمپانیایی "خه‌میرار"ـی پیشه‌سازی داوده‌رمانی ئه‌و وڵاته‌وه درووستكراوه و پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیاوه په‌سه‌ند كراوه.
به‌گوێره‌ی میدیا رووسییه‌كانیش، پێشبینی ده‌كرێت له 11ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و ده‌رمانه بگاته نه‌خۆشخانه‌كانی رووسیا و عێراق.
H.B